وەزیری پەروەردە بەشداری لە پێنجەمین فیستیڤاڵی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر کرد
![](/media/10523/4bbee670-25f7-4c2f-887e-2f7d315d52e8.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132914961140000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی۳ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکاران لە ئەنجوومەنی وەزیران و ڕاوێژکارانی وەزارەت و نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، و سەرپەرشتیاران، بەشداری لە پێنجەمین فیستیڤاڵی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر کە تایبەت بوو بە ئۆڵۆمپیادی زمان و کەلتووری کوردی لە شاری هەولێر کرد.
وەزیری پەروەردە جگە لە کردنەوەی فیستیڤاڵەکە، پێشانگایەکی شێوەکاری کاری دەستی کردەوە کە تابلۆكان گوزارشت بوون له جوانی سروشت و فۆلکلۆر.
لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا وەزیری پەروەردە قوتابییە یەکەمەکانی ئۆڵۆمپیادەکەی خەڵات کرد.