Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری لە پێنجەمین فیستیڤاڵی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی۳ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکاران لە ئەنجوومەنی وەزیران و ڕاوێژکارانی وەزارەت و نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، و سەرپەرشتیاران، بەشداری لە  پێنجەمین فیستیڤاڵی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر کە تایبەت بوو بە ئۆڵۆمپیادی زمان و کەلتووری کوردی لە  شاری هەولێر  کرد.

وەزیری پەروەردە جگە لە کردنەوەی  فیستیڤاڵەکە،  پێشانگایەکی شێوەکاری کاری دەستی کردەوە کە تابلۆكان  گوزارشت بوون له‌ جوانی سروشت و فۆلکلۆر.
لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا وەزیری پەروەردە قوتابییە یەکەمەکانی ئۆڵۆمپیادەکەی خەڵات کرد.