وەزیری پەروەردە بەشداریی چەند چاڵاکییەکی هونەری سنووری پەروەردەی هەولێری کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ۳۱ی۳ی۲۰۲۲، بە ئامادەبوونی "مەلا مستەفا مەسعود بارزانى" ، وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانی و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، بەشداریان لە سێیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی کۆمەڵگەی بارز کرد.
لەفیستیڤاڵەکەدا چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر و پەروەردەیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
هەر ئەمڕۆش وەزیری پەروەردە، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەکان و مەشقکردن و بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەت و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بەشداری لە فیستيڤاڵی ساڵانەی هەریەک لە (پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر) و ئامادەیی (وارڤان) لە سنووری پەروەردەی هەولێر كرد.
کەچەندین چاڵاکی جۆراوجۆر لەلایەن قوتابیان و مامۆستایان تێیدا پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.