وەزیری پەروەردە سەردانی چەند قوتابخانەیەکی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى۱۰ی۳ی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان،بە یاوەریی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە ڕۆژى جلوبەرگى نەتەوەیی چەند قوتابخانەیەکی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بەسەرکردەوە.
لەسەردانەکەدا لەلایەن مامۆستایان و قوتابییان چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر بە بۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی نمایش کرا.