مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۱٥ی٥ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ڕاوێژکاری وەزارەت، بەشداری مەڕاسیمی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد، لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان پێشوازی لێکرا.
لە مەڕاسیمەکەدا وەزیری پەروەردە پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایانی کوردستان کرد، ڕۆڵی مامۆستایانی بەرزنرخاند و دووپاتی کردەوە کە پیشەی مامۆستایەتی ئەرکێکی پیرۆزە بۆ پێگەیاندنی نەوەکانی دواڕۆژ.
هەر لەمەڕاسیمەکەدا وەزیری پەروەردە هۆڵی شەهید مامۆستا (حەبیب محەمەد ئەمین)ی کردەوە، کە لەسەر ڕاسپاردە و پێشنیاری وەزیری پەروەردە لەلایەن قوتابخانەکانی (ژیار و کینگ)ی ناحکومی نۆژەنکراوەتەوە.
لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە رێزلێنانی بەخشیە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.