وەزیری پەروەردە بەشداریی لە کۆنفرانسی ICET بۆ پەروەردە و فێرکردن کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۸ی٥ی۲۰۲۲، لە ژێر چاودێریی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە کۆنفرانسی ICET بۆ پەروەردە و فێرکردن کرد کە لەلایەن قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر ڕێکخرابوو.
لەم کۆنفرانسەدا ۲۰۰۰ دوو هەزار بەشداربوو له پەنجاو حەوت وڵاتی جیاواز خۆیان تۆمار کردووە، کە بەشێوەی ئۆنڵاین بەشدار دەبن، ههر لهم کۆنفرانسەدا چل وتاربێژ و بیست و نۆ پەیمانگەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و سی و نۆ سیمینار بە شێوەی ئۆنڵاین بە سێ زمانی جیاواز پێشکەش دەکرێت.کۆنفرانسەکەش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت .