وەزیری پەروەردە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم-خولی یەکەمی بەسەر کردەوە
![](/media/11517/95216bf8-29c3-4a78-8fae-20d509f819d8.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132965500550000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێكه‌وتی ۸ی٥ی۲۰۲۲ ، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیرى پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە یاوەریی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندی هەولێر، سەردانى چەند قوتابخانەيه‌كى ناو شارى هەولێرى کرد و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم-خولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکانی بەسەر کردەوە، تا لە نزیکەوە ئاگادارى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان و ئامادەکاری مامۆستایان و قوتابیان و تایبەتمەندی هۆڵەکان و گونجاوییان لەگەڵ فەزای تاقیکردنەوەکان بێت.
پاشان وەزیرى پەروەردە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستاکان کرد و پرسیاریشی لە چەند قوتابى و خوێندکارێک سەبارەت بە چۆنیەتى پرسیارەکان و وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان کرد،لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سوپاسی مامۆستایانی کرد.