یاداشتێكی لێکتێگەیشتن له نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی واژۆ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكهوتى۱۰ی٥ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وهزيرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی ئامادەیی و پیشەیی لە وەزارەت، پێشوازى له "كلمنتس زمنتر" کونسوڵی ئەڵمانیا و "ئەنەيس بيوليكی" بەڕێوەبەری پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن و پەرەپێدانی قوتابخانە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان، له كۆتاییدا وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی گۆتە لە هەرێمی کوردستان یاداشتێكی لێکتێگەیشتنیان بۆ ماوەی چوار ساڵ واژۆ کرد.