وەزیرى پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردن و سەرپەرشتیارانی یەکەمی "بنەڕەتی و ئامادەیی" کۆبووەوە
![](/media/16890/17ec6a5f-4342-4faa-8642-eca709cfdf23.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133140972500000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - یەکشەممە ڕێکهوتى ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید، وهزیرى پهروهردهى حکومهتى ههرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى بهڕێوهبهرى گشتیى سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، لەگەڵ بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردن و سەرپەرشتیارانی یەکەمی "بنەڕەتی و ئامادەیی" لە پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکان لەشاری هەولێر کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە رێنماییەکانی وەزارەت تایبەت بە خۆپارێزی بۆ سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایان لە قوتابخانەکان کرا، هەروەها رۆڵی سەرپەرشتیاران لەبواری پەروەردە و فێرکردن و بەڕێوەچوونی خوێندن لە قوتابخانەکان کرا.