بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی لە سنووری دەشتی هەولێر دانرا
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - دووشەممە ۲۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲، بە چاودێری ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی دەشتی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی (٧٧)، بەردی بناغەی قوتابخانەی (زادەی) بنەڕەتی لە گەڕەکی ئۆزال ستی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر دانرا.
قوتابخانەکە بە گوژمەی ٣٦٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار و لەسەر ئەركی گرووپی كۆمپانیاكانی ٧٧ دروست دەكرێت.