Skip to the content

قوتابخانەیەکی ٩ پۆلی لەسنووری پەروەردەی خەبات کرایەوە

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۱٥ی تشرینی دووەمی۲۰۲۲، بەچاودێری ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، قوتابخانەی (گاینج)ی تێکەڵاو (۹)پۆلی لەگوندی گاینج لە سنووری قەزای خەبات لە هەولێر كردەوە.

له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوەو لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو، پاشان وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ٤٢٠ ملیۆن دینار بنیاتنراوە.