وەزیری پەروەردە لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی ئیمارات کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له ئەحمەد ئەلزاهری، کۆنسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر کرد.
له دیدارێكدا باس له هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنسوڵخانهی ئیمارات و پرۆژەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و ڕاهێنانی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان کرا.