وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان دەکات
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەت، پێشوازی لە ئۆلیڤییە دێکوتینی، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لهدیدارەکەدا باس لە قوتابخانە فەرەنسیەکانی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندی کەلتووری نێوان هەردوولا کرا.