Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری لەکردنەوەی باخچەی منداڵانی لانەستی دەکات

رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۹ ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر  باخچەی منداڵانی (کەسنەزان)ی لەگەڕەکی لانەستی شاری هەولێر كردەوە کە لەسەر ئەرکی کۆمپانیای(ئاریۆ)، دروستکراوە و پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردەی کراوە.
دواتر وەزیری پەروەردە سەردانی قوتابخانەی (لانەستی) بنەڕەتی تێکەڵاوی کرد، هەروەها قوتابخانەی (ئۆزال)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە  لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان  بوو.