وەزیری پەروەردە بەشداری لە کۆنفرانسی قوتابخانەی پەرەپێدراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکه‌وتى ۱٦ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بە ئامادەبوونی عەبدی حەسەن، جێگری ئەنجوومەنی رۆشنبیریی بەریتانی لە عێراق و عەمار تاریق، بەرێوەبەری بەرنامەی بونیادنانی تواناکان لە عێراق و بەرێوەبەری بەشی پەیوەندیکردن و دابڕانی قوتابیان لە رێکخراوی بریتش کاونسڵ، بهياوهریی راوێژکار و به‌رێوه‌به‌ره گشتييه‌كانى وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری پەروەردەی قەزاکان و بەرێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، بەشداری لە کۆنفرانسی قوتابخانەی پەرەپێدراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق، لە بەرنامەی بونیادنانی تواناکان کرد.
وه‌زيرى په‌روه‌رده لە گوتەیەکدا ڕۆڵی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی بەریتانی بەرز نرخاند و ئاماژەى بە گرنگىی پڕۆژەکە دا. ئاماژەی بەوە کرد "ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی ستراتیژیی درێژخایەنی وەزارەتی پەروەردەیە، بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجێکردنی ئەم کۆنفرانسانە، بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونى بەرنامەکە و پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستاندا."
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا لەلایەن ئامادەبووان بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی بەشداربووان، گفتوگۆ کرا.