زانکۆی نۆلج راهێنان بە ١٠٠ مامۆستای وەزارەتی پەروەردە دەکات
![](/media/15838/96e6fcdc-7e33-49cb-9f84-1a516e438de3.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133105552410000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۱۷ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دکتۆر کەیهان زرار غەفوور، سەرۆکی زانکۆی نولج و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پڕۆژە پەروەردەییەکان و ڕاهێنان و شیاندنی مامۆستایان کرا.
سەرۆکی زانکۆی نۆلج بەڵێنی دا زانکۆکەیان، بۆ پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی، ڕاهێنان بە ۱۰۰ مامۆستا بکات و وەزیری پەروەردەش ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆکایەتیی زانکۆی نۆلجی بەرز نرخاند و سوپاسی کردن.