Skip to the content

لە قەزای بازیان وەزیری پەروەردە دوو قوتابخانەی کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۲۲ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای بازیان خوێندنگەکانی (ئامادەیی ڕۆشن)ـی تێکەڵاو و (ڕابەری بنەڕەتی) کردەوە کە بە شێوەیەکی شایستە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەڤەرەکە درووستکراون.

وەزیری پەروەردە، سوپاسی ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کرد کە دەستیان لە دروستکردنی ئەو قوتابخانەیەدا هەبووە و پێشکەشی قوتابیانیان کردووە.

دواتر ئالان حمەسەعید لە شاری سلێمانی، بەردی بناغەی قوتابخانەیەک و باخچەی منداڵانی لەناو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی زانکۆ دانا، کە لەلایەن شێخ عەلی شێخ عیزەدین، خاوەنی کۆمپانیای باڵامبۆوە درووستدەکرێت.

دواتر وەزیری پەروەردە لە (کانی ستی) لە شاری سلێمانی، پڕۆژەی قوتابخانەیەکی بەسەرکردەوە کە لە قۆناغی تەواوبووندایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم قوتابخانەیەش بۆ خزمەتکردنی منداڵانی پرۆژەی (کانی ستی) و دەورەبەری دەکەوێتە کار.