Skip to the content

وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پرسی وانەبێژانی دانەمەزراویان خستە بەر باس

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۱۷ی نیسانی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و پرسی دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیاییی جۆری و سەرپەرشتیی پەروەردەیی بە مەبەستی کارئاسانی و سەربەخۆبوونی کاری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی کرا.

هەروەها پرسی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی ڕاهێنەری پەروەردەیی و پرسی بودجەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتیمانی و وەزاری خرانە بەر باس. وەزیری دارایی و ئابووری پشتیوانیی خۆی بۆ کەرتی پەروەردە دەربڕی و پاڵپشتیی دووپات کردەوە.