Skip to the content

وەزیری پەروەردە پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی گوندی کۆری بەسەرکردەوە


رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی نیسانی۲۰۲۳، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگارى هەولێر و بەرێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و جێگرى پارێزگار و قائیمقامى هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى ناحیەى بەحرکە پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی ۱۸ پۆلی گوندی کۆری لە هەولێر بەسەرکردەوە.

وەزیری پەروەردە لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و پێداویستیەکانیان کۆڵییەوە و دەستخۆشی لە ستافى سەرپەرشتیار و کرێکاران و ئەندازیارانی پڕۆژەکە کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان.

پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی ۱۸ پۆلی گوندی کۆری، کە له ئێستادا لە قۆناغى کۆتاییدایە وابڕیارە لە دەسپێکى ساڵی نوێی خوێندن ئامادەبێت.