وه‌زيرى په‌روه‌رده: حکومەتی کۆریا دڵسۆزانە گرنگی بە کەرتی پەروەردەى هەرێمی کوردستان دەدات
![](/media/21632/1c16ba75-f30d-408c-a1ac-08c88cabec11.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133369883300000000)
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۱۷ ی ۸ ی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی، پێشوازیی له کۆ هی سێئۆک، سەرۆکی ئاژانسی کۆیکاى كۆرى و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێكدا، باس له پرۆژەی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەییی هاوچەرخ و نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە کرا.
لە کۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی له ڕێکخراوی ئاژانسی کۆیکای کۆری کرد و سوپاسى حکومەت و گەلى کۆریاى کرد کە دڵسۆزانە گرنگی به ڕه‌وشی په‌روه‌رده و سێکتەرە جیاجیاکانی دیکەش لە هەرێمی کوردستان دەدەن.