Skip to the content

وه‌زيرى په‌روه‌رده: حکومەتی کۆریا دڵسۆزانە گرنگی بە کەرتی پەروەردەى هەرێمی کوردستان دەدات

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۱۷ ی ۸ ی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی، پێشوازیی له کۆ هی سێئۆک، سەرۆکی ئاژانسی  کۆیکاى كۆرى و شاندێکی یاوەری  لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێكدا، باس له‌ پرۆژەی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەییی هاوچەرخ و نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە کرا.

لە کۆتاییدا ‌وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی له‌ ڕێکخراوی ئاژانسی کۆیکای کۆری  کرد  و سوپاسى حکومەت و گەلى کۆریاى کرد کە دڵسۆزانە گرنگی به ‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ و سێکتەرە جیاجیاکانی دیکەش  لە هەرێمی کوردستان دەدەن.