Skip to the content

وەزیری پەروەردە سەردانی سنووری پەروەردەی شارەزووری کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ ى ئابی ٢٠٢٣، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی قەزای شارەزووری کرد، لە لایەن قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور پێشوازی لێ کرا.
 
لە سەردانەکەدا وەزیری پەروەردە  پرۆژە پەروەردەییەکانی قەزای شارەزووری بەسەر کردەوە و بڕیار درا کارکردن بەردەوام بێت لە قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی کە بە زووترین کات بکەوێتە بواری خزمەتەوە و لە هەمانکاتدا بڕیار درا بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەکی سنوورەکە کە دەوامکردن تیایدا وەستاوە، لەگەڵ دابینکردنی چەند پێداویستییەک و بەسەرکردنەوەی کۆگای پەروەردەی شارەزوور و چۆنیەتیی دابەشکردنی کتێبی نوێ بەسەر قوتابخانەکانی سنووری ناوبراو، هەروەها لەگەڵ یەکەی چالاکیی وەرزش و هونەری پەروەردەی شارەزوور کۆ بووەوە.

دواتر وەزیری پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور لەگەڵ سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران و ژمارەیەک لە مامۆستایانی سنوورەکە کۆ بووەووە و باس لە ڕەوشی خوێندن و پەروەردە کرا و ڕەخنە و سەرنجەکان خرانە ڕوو، لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە وەڵامی داواکارییەکانی دایەوە و بەڵێنی پێ دان کە هاوکار و پشتیوانیان دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە.