وه‌زيرى په‌روه‌رده پێشوازى له كونسوڵى گشتى بەریتانیا دەکات
رۆژی سێشه‌ممه ۱۹ی کانوونی یەکەمی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له پۆڵ شروبسۆل، كونسوڵى گشتى بەریتانیا بە وەکالەت و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا وه‌زيرى په‌روه‌رده و كونسوڵى گشتى بەریتانیا باسيان لە هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا لە کەرتی پەروەردە کرد.
كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە ده‌ربڕى و هیوای خواست کە بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەوەتر دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زياتر گرنگى به ره‌وشى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.
لەلایەن خۆیەوە وه‌زيرى په‌روه‌رده ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى په‌روه‌رده‌ى نيشاندا، لە دروستکردنى پەیوەندی پەروەردەیی، بۆ ئه‌وه‌ى لە داهاتوودا كارى زياتر له‌سه‌ر بكرێت.