وەزیری پەروەردە پێشوازی لەکونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات
رۆژی پێجشەممە ۲۱ی کانوونی یەکەمی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەت، پێشوازی لە یان برێم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لهدیدارەکەدا باس لە قوتابخانە فەرەنسیەکانی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندی پەروەردەیی نێوان هەردوولا کرا.