Skip to the content

رێوڕەسمی یادی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان بەرێوەچوو

رۆژی یەکشەممە ڕێكەوتی ۱۷ی کانوونی یەکەمی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لە قوتابخانەی "ناڵی بنەڕەتی تێکەڵاو" لە هەولێر  یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستان كرایەوە.
سەرەتا و پاش بەرزکردنەوەی ئاڵای كوردستان و سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەکە و چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەندین چالاکی ئەنجامدرا، پاشان وەزیری پەروەردە وتەیەكی پێشكەش کرد.