وەزیری پەروەردە بەشداری لە کۆنفرانسی "Education cannot wait" دەکات
رۆژانی ١٦ و ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ، لە وڵاتی سویسرا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆنفرانسی "Education Cannot Wait" کرد.
کۆنفرانسەکە بە بەشداری وەزیری دەرەوەی سویسرا و وەزیرانی ئابووری و گەشیپێدانی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا و نەرویج و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ، چەندین وەزیری پەروەردە و بەرپرسی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداربوون بۆ دەستەبەری خوێندن بۆ قوتابیانی پەنابەر.
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا وەزیری پەروەردە لە پانێڵێکدا بەشداربوو کە تیایدا تیشکی خستەسەر دۆخی خوێندنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی خوێندن بۆ منداڵانی پەنابەر و سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابیەکانیان لە پۆلی ١ تا ٤ی بنەڕەتی لە قوتابخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.