وەزیری پەروەردە لەگەڵ کونسوڵی کۆماری کۆریای باشوور بواری پەروەردە تاووتوێ دەكەن
وەزیری پەروەردە و كوسنوڵی گشتیی كۆماری كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان بواری پەروەردە تاووتوێ دەكەن و هەوڵ دەدەن پەیوەندییەكانیان لەم ڕووەوە بەرەو پێشەوە ببەن.
ڕۆژی دووشهممه، ڕێكهوتی ۱۳ی شوباتی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەت، پێشوازی لە چۆ کیجۆنگ، كونسوڵى گشتیی کۆمارى كۆريای باشوور له ههرێمى كوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا كونسوڵى كۆريا باسی لە پڕۆژە و پلانە پەروەردەییەکانی کرد، بەتایبەتی لە بواری خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەكان لە کوردستاندا.
وەزیرى پەروەردە ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کۆریای باشووری کرد و رۆڵى کونسوڵی گشتیی کۆریای لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند.