وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداری له ڕێوره‌سمی دابەشكردنی بڕوانامه‌ی خولی پێداگۆجیی مامۆستایان كرد
![](/media/17925/6f5d8690-dbc4-4d31-b9df-fc149c5e8b41.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133189353380000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یه‌كشه‌ممە، ۲۲‌ی كانوونی دووەمی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان، بە یاوەریی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، له ڕێوهرسمێكدا بڕوانامه و ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانی خولی پێداگۆجیدا دابه‌ش كرا.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان وته‌یه‌ك پێشكه‌ش کرا؛ تیایدا ڕۆڵی زانكۆی جیهان و مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی به‌رز نرخاند بۆ پێشخستنی توانای مامۆستایان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان، دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده له وته‌یه‌كیدا سوپاس و پێزانی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان كرد و ڕۆلی مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی خولی پێداگۆجی به‌رز نرخاند.
له كۆتاییدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان خه‌ڵات و ڕێزلێنانیان له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده پێ به‌خشرا. دواتر مامۆستایان و ڕاهێنه‌ران خه‌ڵات و رێزلێنایان پێ درا .
هه‌ر له ڕێورهسمهكەدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی جیهان مەدالیای ڕێزلێنانی زانكۆی جیهانی پێ به‌خشرا.