Skip to the content

وەزیری پەروەردە جەخت لە گرنگیی زیاتری ڕاهێنانی مامۆستایان دەكاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،(GOV.KRD)- ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەریمی كوردستان جەخت لە گرنگیی ڕاهێنانی مامۆستایان دەكاتەوە و بە خاڵێكی گرنگ لە وەرچەرخانی بواری پەروەردەدا گوزارشتی لێ دەكات.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ۱۰ی كانوونی دووەمی۲۰۲۳، وەزیری پەروەردە لە میانی بەشداریكردن لە سیمینارێكدا، ئەو ڕوانگە وەزارییەی خستەڕوو كە لەلایەن دەزگای ستیرلینگ بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بێکینگهام و پەروەردەی ئیمپێریەڵ بەرێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا وەزیری پەروەردە ڕۆڵی دەزگای ستیرلینگ و مامۆستایانی زانکۆیەکانی بەرز نرخاند؛ جەختی لە گرنگیی زیاتری ڕاهێنان و توانای مامۆستایان لەڕووی خولبینین و گەشەسەندنی بواری پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان كردەوە، تا لە داهاتوودا بەشداران بۆ ڕاهێنانەوەی مامۆستایانی كوردستان ڕۆڵ ببیننەوە.