کوسنوڵکاری گشتیی فەرەنسا ماڵئاواییی لە وەزیری پەروەردە کرد
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۹ی تەممووزی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئۆلیڤییە دێکوتینی، کونسوڵکاری گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و ماڵئاواییکردن سەردانی وەزیری پەروەردەی کردبوو.
لە دیدارەکەدا وەزیری پەروەردە وێڕای دووپاتکردنەوەی دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا، سوپاسی هەوڵ و ماندبوون و کارە باشەکانی کونسوڵی فەرەنسای کرد، لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان و بە دۆستێکی باشی گەلی کوردستان وەسفی کرد، بە تایبەت لە بواری پەروەردە و فێرکردن.
له كۆتاييدا وهزيرى پهروهرده خۆشحاڵیی خۆى بهم سهردانه و پهيوهندییەكانی ههرێم و وڵاتى فەرەنسا دهربڕى و ڕۆڵى دراوسێ و دۆستەکانى هەرێمى کوردستانی لە چوارچێوەی پەیوەندییە مرۆيى و فەرهەنگی و پەروەردەییەکان بە گرنگ هەژمار کرد.
هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کارە دیبلۆماسییەکانی داهاتووی بۆ خواست.