قوتابخانەیەکی ۱۸ پۆلی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو کرایەوە
![](/media/21207/img_2542.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133351711410000000)
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۲۹ی تەممووزی ۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەشتی هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و مامۆستایان و پەروەردەكاران، قوتابخانەیەکی ۱۸پۆلیی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو کردەوە.
دوای کردنەوەی قوتابخانهكه، هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر یەکە یەکە ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان و بەشەکانی تری قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.
ئەم قوتابخانەیە بە گوژمەی ٢ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینار، لە لایەن کۆمپانیای هەپیلاند بۆ وەبەرهێنان دروست کراوە.