Skip to the content

قوتابخانەیەکی ۱۸ پۆلی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو کرایەوە

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۲۹ی تەممووزی ۲۰۲۳،  ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەشتی هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و مامۆستایان و پەروەردەكاران، قوتابخانەیەکی ۱۸پۆلیی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو کردەوە.

دوای کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌، هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر یەکە یەکە ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان و بەشەکانی تری قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.
 
ئەم قوتابخانەیە بە گوژمەی ٢ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینار، لە لایەن کۆمپانیای هەپیلاند بۆ وەبەرهێنان دروست کراوە.