Skip to the content

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەکی نوێی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردەوە

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٣ ،ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و راوێژکار و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی زاخۆ، قوتابخانەیەکی نوێی ١٢ پۆلی لە گەرەکی تلکەبەر لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردەوە.
ئەم قوتابخانە لەسەر بودجەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە ، لە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ نزیکەی ٤٥٠ قوتابی لێی تێیدا دەست بە خوێندن دەکەن.