وەزیری پەروەردە پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی یونیسێف کرد
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۲ی تەمموزی ۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وهزیرى پهروهردهی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بهرێوهبهرى گشتیى پلاندانانی پەروەردەیی، پێشوازیی لە خاتوو شیما سێن گوپتا، نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
له دیدارێكدا باس لە پرۆسەی خوێندنی ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەرانی سووری لە هەرێمی کوردستان کرا، دواتر شاندەکە ئامادەیی و پاڵپشتیی خۆیان پێشان دا بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک.
لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە دەستخۆشیی لە ڕێكخراوی ناوبراو کرد و گرنگیی هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و ڕێکخراوی یونیسێف ـی بەرز نرخاند.