Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازیی لە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۱۲ی تەممووزی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکاران و بەرێوەبەری گشتییەکانی هەردوو وەزارەت کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بەرێوەچوو.

مەبەست لە سەردانەکە پیرۆزباییی سەرکەوتنی وەزارەتی پەروەردە لە پرۆسەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بوو، هەر لە میانەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان کرا.