قوتابخانەیەکی ١٨پۆلی لە شاری هەولێر کرایەوە.
![](/media/20810/5b44a3d4-0fff-463d-abbf-3fd6b84c6ca3.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133322701860000000)
ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتی ۲٦ی حوزەیرانی۲۰۲۳، بە چاودێریی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، قوتابخانەی ١٨ پۆلیی بنەڕەتیی کوڕانەی ڕەشاد نەجاڕ، لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر كرایەوە.
له مهراسیمی کردنەوەی قوتابخانهكهدا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕا و وپێشنیارەکانی مامۆستایان بوو؛ پاشان گوتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لە لایەن بنەماڵەی حاجی نەجات یاسین نەجار، بە هەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە.