Skip to the content

قوتابخانەیەکی ١٨پۆلی لە شاری هەولێر کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتی ۲٦ی حوزەیرانی۲۰۲۳، بە چاودێریی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، قوتابخانەی ١٨ پۆلیی بنەڕەتیی کوڕانەی ڕەشاد نەجاڕ، لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر كرایەوە.

له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕا و وپێشنیارەکانی مامۆستایان بوو؛ پاشان گوتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لە لایەن بنەماڵەی حاجی نەجات یاسین نەجار، بە هەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە.