وه‌زیری په‌روه‌رده پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری کردەوە
			
		ڕۆژی دووشه‌ممه،  ۱۹ی حوزەیرانی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح،  وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتیی دیوان و بەرێوەبەری گشتیی چالاکیی وەرزش و هونەر لە وەزارەت و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، بەشداریی لە پێشانگەی شێوەکاریی مامۆستا و هونه‌رمه‌ندان شەونم فواد حەمید و ڕۆژان عومەر مەولوود كرد.
 
تابلۆ پێشاندراوەکان گوزارشت بوون له جوانیی سروشت و سروشتی کوردستان كه پێك هاتبوو له ۳٤ تابلۆی جۆراوجۆر.
لە کۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده جگه له ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ گرنگیپێدان  به جوانیی سروشتی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مامۆستا و هونه‌رمه‌ندانی شێوەکار خواست.