وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات
![](/media/20185/img_0848.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133301221060000000)
ڕۆژی پێنجشەممە ۱‌ی حوزەیرانی ۲‌۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە یاوەری بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان لەوەزارەت، پێشوازی لە نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی "UNCHR و UNICEF و save the children " لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
له کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی خوێندنی قوتابیانی ئاوارەکان و هەماهەنگی نێوان وەزارەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا.هەروەها خزمه‌تكردنى زياترى كه‌رتى په‌روه‌رده و فێرکردن له هه‌رێمى كوردستان باسى لێوە کرا و شاندەکە پاڵپشتی خۆیان نیشاندا بۆ وەزارەتی پەروەردە.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە دەستخۆشى لە نوێنەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد و گرنگى هەماهەنگى نێوان وەزارەت و رێکخراوەکانی بەرز نرخاند.