وەزیرى پەروەردە پێشوازیى لە كونسوڵى گشتیى ئەمەریکا کرد
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێكهوتى ۲٥ی حوزەیرانی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وهزیرى پهروهردهى حکومهتى ههرێمى کوردستان، پێشوازیی لە ئیرڤن هیكس، کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریی کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە کار و ستراتیژی وەزارەتی پەروەردە بە گشتی و بەتایبەت باس لە بواری ڕاهێنانی مامۆستایان و پرۆگرامەکانی خوێندن و گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کرا.