وەزیرى پەروەردە بەشداری لە کەرنەڤاڵی ڕۆژى جلوبەرگى نەتەوەیی دەکات
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى ۹ی۳ی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونی سکرتیری پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە کەرنەڤاڵی ڕۆژى جلوبەرگى نەتەوەیی و پێکەوە ژیان لەهۆڵی روشنبیری کرد.
لەمەراسیمەکەدا باخچەی منداڵانی حکومی و ناحکومییەکان و بەرێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی نمایش کرا.