وەزیرى پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی کۆبووەوە
![](/media/19114/c44aac89-b942-44ca-92e0-26544325d60b.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133244971600000000)
ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی ئاداری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وهزیرى پهروهردهى حکومهتى ههرێمى کوردستان، لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و سەرپەرشتیارانی لیژنەکانی بەدواداچوون لەسەر ئاستی وەزارەت بۆ ئەو قوتابخانانەی کە ئاستی چواریان بەدەستهێناوە لە هەڵسەنگاندنی دەرەکی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی( ۲۰۲۲ -۲۰۲۳) کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا وەزیری پەروەردە ئاماژەی بە شێواز و میکانیزمی دەست بەکاربوونی لیژنەکانی بەدواداچوون بۆ قوتابخانەکانی ئاستی چوار لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکان و چەند بابەتێکی تری پەیوەندی دار بەکاروباری سەرپەرشتیاران و پەروەردە و قوتابخانەکان کرد.