کۆنفرانسی"2023 -ICET" بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی ئایاری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسی(٢٠٢٣، ICET)بۆ پەروەردە و فێرکردن کرد کە لەلایەن قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر رێکخرابوو.
لەم کۆنفراسەدا ٥ هەزار بەشدار بوو له ۷۰ وڵاتی جیاواز خۆیان تۆمار کردووە، کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشدار دەبن، ههر لهم کۆنفراسەدا ٤٦ وتاربێژ و ٤٦ سیمینار بەشێوەی ئۆنلاین بەسێ زمانی جیاواز پێشکەش دەکەن.
کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر نەوەکانی Z&Alpha لە پرۆسەی پەروەردە دا ، ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەدەوام دەبێت لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەکۆتاییدا لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان.