Skip to the content

لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کرا

ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتی ۱٥ی ٥ی ۲۰۲۳ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کرا. پاش گفتوگۆی ورد و گۆڕینەوەی ڕا و تێبینییەکان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەو و ڕێنمایی و ڕێکارەکانی تایبەت بە یاسای ژمارە (١٣) ی ساڵی ٢٠٢٢ی یاسای پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان، ئەم ڕێنمایی و ڕێکارانەی خوارەوە بە کۆی دەنگ پەسەند کران:

١- ڕێنمایی پڕۆسەی خوێندن لە پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
٢- ڕێکارەکانی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حکوومی و ناحکوومییەکان.
٣- ڕێنماییی دیداری گەشە.
٤- ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان و ڕێبەری مامۆستای ڕاهێنەر.
٥- ڕێنماییی بەکرێدانی فرۆشگە لە وەزارەتی پەروەردە.
٦-ڕێنماییی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان.
٧- ڕێنمایی ئامادەیی و پیشەییەکان.
٨-ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان/خوێندکاران لە دامەزراوە پەروەردەییە حکوومییەکان.
٩- سیستمی یەکپۆشی بۆ قوتابیان و خوێندکاران.
١٠- ڕێنماییی تایبەت بە خوێندنی زمانی کوردی و عەرەبی بۆ ئەو قوتابیانەی بەخێوکارەکانیان لە نێردە دبلۆماسی و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانن و لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.