Skip to the content

پرۆژەی دروستكردنی 127 پۆلی خوێندن لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاندرا

ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی ئایاری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەزاگای خێرخوازی بارزانی کرد ولەلایەن موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لێکرا.

لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد و پاشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا پرۆژەی دروستكردنی ١٢٧ پۆلی خوێندن لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

ئالان حەمەسەعید رایگەیاند:''زیاتر لە دوو ملیارد دینار بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخان كراوە، كە هەوڵ دەدەین پێش دەستپێکی دەوامی ساڵی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤ پرۆژەكە كۆتایی بێت.''