وه‌زيرى په‌روه‌رده بەشداری يادى ڕۆژى چه‌سپاندنى مافى منداڵان دەکات
![](/media/23812/img_5464-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133455441330000000)
رۆژی يه‌كشه‌ممه ڕێكهوتى۲٦ی تشرینی دووەمی۲۰۲۳، به ئاماده‌بوونى ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و مامۆستایانی باخچەکانی منداڵان، به‌رێوه‌به‌رايه‌تى چالاكى قوتابخانه‌كان له شارى هه‌ولێر یادی رۆژی چەسپاندنی مافی منداڵان بەرز ڕاگیرا.
سەرەتا بە سروودى نيشتيمانى ئەی ڕەقیب یادەکە دەستی پێ کرد و پاشان چه‌ندين كارى جياواز له‌لايه‌ن منداڵانى باخچه‌كان چه‌ندین شانۆگه‌رى و موزیک و ئۆپهريتى مافى منداڵان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە کۆتاییدا وەزیرى پەروەردە ديارى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابيیە بەشداربووەکەدا دابەش کرد.