Skip to the content

بە مەبەستی بووژانەوەی بواری فەرهەنگی و ڕۆشنبیری وەزارەتی پەروەردە کتێبی نووسەران بێبەرامبەر چاپ دەکات

ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی تشرینی دووەمی۲۰۲۳، بەئامادەبوونی جەبار جەمال غەریب، ڕاوێژکار لە وەزارەتی پەروەردە، تەواوبوونی یازدە کتێبی نووسەران ڕاگەیەندرا، کەبەشێکە لە بەرنامەی چاپکردنی کتێبی نوسەران لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.

لە ڕێکەوتی۹ی کانوونی دووەمی۲۰۲۳، وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لەنووسەران کرد کە لەو بوارانەی دیاری کرابوو بابەتیان هەیە دەتوانن بۆ وەزارەت ڕەوانە بکەن بۆ چاپکردن.

ئەوەش بەشێکە لە هەوڵ و سەرکەوتنەکان بۆ بەهێزکردن و بووژانەوەی بواری فەرهەنگی و ڕۆشنبیری و خزمەتگەیاندنە بە نووسەران ، ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت لەو پێنج بوارەی دیاریکراون، و وەزارەت کتێبی نوسەران بە چاپ دەگەیەنێت بە بێبەرامبەر و کۆی هەر ٥٠٠ تیراژەکە پێشکەش دەکاتەوە بە نوسەران.

کتێبەکان لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە چاپ دەکرێن پاش هەڵسەنگاندن و پۆلێنبەندی کردنیان، بە هەماهەنگی دەزگای چاپ و پەخشی موکریان.