Skip to the content

قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە شارۆچکەی کانی قرژاڵە کرایەوە

رۆژی پێنجشەممە ۱٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و قائیمقامی قەزای خەبات و بەرێوەبەری ناحیەی رزگاری و بەڕێوەبەرى پەروەردەی خەبات، قوتابخانەی(ژیانی هاوچەرخ)ی بنەڕەتی تێکەڵاو ١٨ پۆلی لە گەڕەکی ژیانی هاوچەرخ لە ناحیەی رزگاری سنووری قەزای خەبات لە شاری هەولێر کردەوە.

دوای کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌، وەزیری پەروەردە لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.

قوتابخانەی بنەڕەتی ژیانی هاوچەرخ لەسەر ڕووبەری ٥٠٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و لە ١٨ پۆل پێکهاتووە و بە گووژمەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار لەسەر ئەرکى خاوەنی پڕۆژەکە بە هەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی پەروەردە و پارێزگای هەولێر بەدابینکردنى تەواوی پێداویستیەکانیەوە دروستکراوە.