Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری ١٠١ یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی قوتابخانەی بامەڕنێی کرد

رۆژی سێشەممە ، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە یادی ١٠١ یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی قوتابخانەی بامەڕنێی بنەڕەتی لەناحییەی بامەڕنێ کرد.
قوتابخانەکە ناوەندێکی گرنگی پێگەیاندنی هەزاران دەرچووی دەڤەرەکە بووە و سەدان کەسایەتی ئیداری و دیبلۆماتی و پزیشکی و ئەندازیاری و پسپۆرییە جیاوازەکان و مامۆستا لەو قوتابخانەیەوە وەک یەکەمین وێستگەی ژیانی پەروەردەیی و فێرکاری ، خوێندنیان دەستپێکردووە.
لە هەمانکاتدا وەزیری پەروەردە چاوی کەوت بەو مامۆستاییانەی کە پێش ٥٠ تا ٦٠ ساڵ لەو قوتابخانەیە مامۆستا بوون.
هەر لەمەراسیمەکەدا وەزیری پەروەردە بریاریدا لەسەر ئەرکی وەزارەتی پەروەردە لە چوارچێوەی کتێبێکدا مێژوو و دۆکیۆمێنتەکانی قوتابخانەی ناوبراو بە چاپ بگەیەنێت.