کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دروستکردنی قوتابخانە لە سنوورى پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو
رۆژی پێنجشهممه ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، به سهرپهرشتی ئالان حهمهسهعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كۆبوونهوهیهك سەبارەت بە پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانە لە سنوورى پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو.
له كۆبوونهوهكهدا، ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ فهراههم كردنی كهشی گونجاوی خوێندن بۆ قوتابییان کە له ئهولهویهتی کارى کابینەى نۆیەمە خرایە بەرباس و تیشکخرایە سەر گرنگى و بایەخدانى زیاتر بەکەرتى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان .
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، جهخت له پێویستی دروستکردنى قوتابخانە لهو شوێن و ناوچانه كرایهوه كه پێویستن و سوپاسی ئەو وەبەرهینەرانەش کرا کە قوتابخانەیان دروستکردوە لە رابردوو وە ئەو وەبەرهێنەرانەشی بهڵێنی دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانەی نوێیانداوە لە ناو شار و دەرەوەى شار لە سنووری پارێزگای هەولێر.
بەپێى ئەو نەخشە و کوالێتیه لەلایەن وەزارەتى پەروەردە و پارێزگاى هەولێر دیارى کراوە بۆ ئەو شوێنانەى کە پێویستیان بەدروستکردنى قوتابخانە هەیە، لیژنهیهكی هاوبهش پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتەکان.